ئەمڕۆ لە مڵکی حوسنا مەعلوومە شەهریاری
|
شاید که عاشقان را کامی ز لب برآری
|
ڕەحمێ بە حاڵی من کە چۆن زامی دڵ بەسۆیە
|
بر بیدلان مسکین تا کی جفا و خواری
|
تاکەی مسالی خاڵت بەدبەخت و دڵ سیا بم
|
تا چند همچو زلفت در تاب و بیقراری
|
وا چاکە شەرحی دەردی جەفات تەواو بەیان کەم
|
گر شمه بدانی شاید که رحمت آری
|
وا مەستی چاوی تۆ بووم سەرسام و لێو کارم
|
تا زنده ام نورزم آیین هوشیاری
|
یاخوا بەخێر بێی ئەمڕۆ شەماڵ دیاری هێنا
|
از بوستان وصلت بوی امیدواری
|
عەبدێکی حەڵقە لە گوێم ڕازیم بە زەجر و داخت
|
ور می کشی بە زورم ور می کشی بە زاری
|
بازاڕی عیشقبازی چەن پارچەیێکی وا تیا
|
دلهای همچو آتش لبهای رودباری
|
بۆ پا نیازی قاسد ڕۆحم نیساری ڕێتە
|
سر بر نیارم از خاک از روی شرمساری
|
ئاخر بەحاڵی قانع ڕەحمێ بفەرموو قوربان
|
تا چند ناامیدی تا چند خاکساری
|