ئەمڕۆ وا بورجی پیرێژنانە
ئەمڕۆ وا بورجی پیرێژنانە | لە هەموو لایێ سەهۆڵ بەندانە |
چلەمان کێشا بەڵام نەک چلە | بێ تفاقییە کە تەوقی ملە |
تورک وتوویانە «مارت گیری باقەر | قازمە کورکگ صاپنی یاقەر» |
من ئەمساڵ کورسیی نووستنم سووتاند | بە کورسی تەشقی سەهۆڵم شکاند |
سەر بەرفە و سەرمایش وای دا بە سەرما | چۆن دەرچووم؟ سەرم لەو سڕە سڕما! |
لافاو شارێکی کۆنی وێران کرد | هەزاران نفووس لە ناو ئاوا مرد |
خۆ دیارە دیجلەیش ئەمساڵ بە جۆشە | عالەم بە برسی ترس بە پەرۆشە |
لەم تەنگانەدا حیزبی موعاریز | کەوتوونە نەعرەی «هل من مبارز؟» |
ئێوە لە پێشدا خواردتان، گەڕ ئەکەن | بۆ پاشەڕۆکی خەڵکیش شەڕ ئەکەن |
ئەوسایەی ئێوە کارتان ڕەوا بوو | بۆچی ڕێی قسەی هیچ کەستان دابوو؟ |
دیارە نەگبەتە وا لە یەک بەر بوون | دەستی چەور بەسەر خەڵکیدا ئەسوون |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1002
1950/03/16
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|