ئەم بنیادەمە هێند دەم دەمیە
ئەم بنیادەمە هێند دەم دەمیە | ئاوی زیندەگی لە ناو دەمییە |
کاتێ کە کەوتە سەر کورسی مەسنەد | ئەڵێ وا چەسپیم هەتاکوو ئەبەد |
خۆی بە ڕەنگێکی وا، لێ ئەگۆڕێ | لای وایە هەرگیز ناچێتە گۆڕێ |
بەو هەوایەوە تا لەو بانەیە | دەبەنگی بەنگی بانووی بانەیە |
گونای کەس نییە لای خودا خواستە | «إِنَّ اْلإِنْسانَ لَیَطْغَی» ڕاستە |
ئاگای لە چەرخی کەچ ڕەفتار نییە | نازانێ دنیا پایەدار نییە |
لە پڕ ئەبینێ لە پێنجوێنەوە | بومەلەرزەیێ هات بە قینەوە |
بانیژەی خولیای ڕووخاند بە جارێ | لەو بانە بەرزە زرم کەوتە خوارێ |
شیری حوشتری ساڵحی ڕژا | پڕیشکی میزی میزی لێ پژا |
هەزار جار واتەی وا بێژراوە | دەردی خەڕۆیی وا چێژراوە |
نیسیانی ئینسان ئەمەندە زاڵە | لە ڕاستی تەماع زۆر کەس منداڵە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 839
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|