ئەم دار و بەردە و ئەم شاخە بەرزە

ئەم دار و بەردە و ئەم شاخە بەرزە (1950)
by پیرەمێرد
305518ئەم دار و بەردە و ئەم شاخە بەرزە1950پیرەمێرد
ئەم دار و بەردە و ئەم شاخە بەرزە خوا دایڕشتووە، لەنگەری ئەرزە
بۆیە شاخی زۆر لەم خاکە دایە زەمینەکەمان جونبوشی تیایە
ئەمەندە سەختە نابێ بە ڕێگا خوا بۆیە هێندە بەفری تێدەکا
بەرەودوا ئەمساڵ خەڵک دێن لەو خوارە داری بەردارە جێی سایەدارە
ڕۆژێ دارتاشێک چووبووە سەفەر گەییە کانییەک سێبەری لە سەر
لێی حەسایەوە سەری هەڵبڕی لقێ داری دی بە مشار بڕی
دار هاتە زوبان وتی دنیایە بۆیە بەدکاری وەکوو تۆی تیایە
تا ئەو کەسانەی کە دار ئەنێژن قەدریان دەرکەوێ، چاکەیان بێژن
دەشتی شۆرەزار هیچی لێ ناڕوێ لێرە لە سەر بەرد دار و گیا ئەڕوێ
کێو نموونەیە بۆ حاڵی بەشەر چەند ماندوو ئەبی تا ئەگەیتە سەر
لەگەڵ سەرکەوتی ئینجا بە ناچار ملی ڕێ دەگری یاڵڵا سەرەوخوار
«أَکْمَلْتُ لَکُمْ دِینَکُمْ» کە هات «یاری غار» گریا، ئاو بە چاویا هات
فەرمووی پێغەمبەر تەشریفی ئەڕوا عادەتە کەماڵ زەواڵی لە دوا
زیندەگی و برەو بۆ کێ سەر ئەگرێ؟ هەرچی هات ئەڕوا، هەرچی زا ئەمرێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 606
1940/08/25


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).