ئەم دنیایەی وای بۆی بە چڵوچۆین

ئەم دنیایەی وای بۆی بە چڵوچۆین (1950)
by پیرەمێرد
305968ئەم دنیایەی وای بۆی بە چڵوچۆین1950پیرەمێرد
ئەم دنیایەی وای بۆی بە چڵوچۆین بە ڕووتی هاتووین بە ڕووتی ئەڕۆین
هێندە بە جەورین، وەک کاسەی چەورین ئاو ناگرینە خۆ بە گل و دەورین
تەنها کفنێکمان ئەگەر پێ ببڕێ ئەویش لە خاکا بەرناگرێ، ئەدڕێ
خوا دەوڵەتمان لێ ئەسێنێتەوە تەنها ناوێکە ئەمێنێتەوە
هەر ئەو ناوەیە کە لە پاش خۆمان واسیتەی ڕەحمەت ناردنە بۆمان
ئەگینە ئەوا جەمعی خۆمانە دانیشتووین تێکڕا، گفتوگۆمانە
چاومان لە یەکە و بە زوبان ئەدوێین کە هەڵساین ئیتر لە یەکتر گوم بووین
هەر وەکوو خەیاڵ بیرت ئەکەوێ کەوتە بەیانی ئەبێ بە خەوێ
کەواتە دنیا خەو یا خەیاڵە شوێن خەو و خەیاڵ کەوتن بەتاڵە
شوێنێکت بوێ کە هێجگاری بێ دوور لە بەدکار و دڵ ئازاری بێ
ئەویش ئەولایە و بە دەست مەولایە تۆ تەقەلای چیت بەم لاو بەو لایە؟

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 1006
1950/04/10


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).