ئەم زاڵمە خوێنخوارە وا ڕەسەنە جافە
لەسەر ڕێبازی شیعرێکی شێخ ڕەزا
ئەم زاڵمە خوێنخوارە وا ڕەسەنە جافە | ئەم شۆخە ستەمکارە وا پڕفەننە جافە |
ئەم زوڵفە کە وەک سونبول پەخشانە لە سەر شانی | بەم دیدە کە وەک دیدەی ئاهووی خوتەنە جافە |
ڕۆخساری درەخشانە وەک شەمسی درەخشانە | ئەم لێو لەعل بەدەخشانە لێو زەقەنە جافە |
گەردەن سپی و ناسک وەک شووشەیی بلووری | گوڵ باغ بەهەشتە، ڕەنگ بێ نازاری منە جافە |
تابووری فەرەنگ موژگان، شمشێری دەبان ئەبرۆ | بێ ڕەحم و ستەم پەروەر گیانکێشی منە جافە |
باڵایی دڵ ئارایە بیعەینی کە تووبایە | ئەڕوا وەکوو ڕم وایە سیمین بەدەنە جافە |
باریکە قەدی دێژی شمشادی دەبستانە | لەنجەی کە ئەڵێی قومریی ناوی چەمەنە جافە |
نازارە دڵ ئازارە عەییارە ستەمکارە | غەددارە جەفاکارە دین دوژمنە جافە |
ئیمانی نییە قەتعەن ویجدانی نییە حاشا | کافر بەچەیە ئەسلەن ئەو چونکە ژنە جافە |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|