ئەم زنجەی خۆم ناگۆڕمەوە بە تەلار
ئەم زنجەی خۆم ناگۆڕمەوە بە تەلار | نان و دۆی خۆم نادەم بە خوانی زۆردار |
داسی خۆم نانێم لە گەردنی هەژار | هێزی شان و قۆڵم نادەم بە بێگار |
من سەربەستم ئیش بە دەستم زۆر بەکار | # |
من جووتیارم من جووتیارم من جووتیار | |
کێڵگەی وڵات بۆ میر و بەگ ناکێڵم | بشمکوژن زەویی خۆم جێ ناهێڵم |
تۆ ئەوەشێنم ئاڵتوونە شوێن هێڵم | زۆردار واز دێنێ و بسکەی دێ سمێڵم |
گەنم و جۆی خۆم نادەم بیکەن بە عەمار | # |
گرانی پێ ساز بکەن سەرمایەدار | |
بێ خەم ئەبم لەو خاوەنی سامانە | بووژانەوەی ئێمەی لەلا گرانە |
لەسەر ڕەنجی ئێمەش خاوەن دیوانە | حەقی ئەو نەوعە کوشتن و زیندانە |
چونکە چاوبرسی و خوێنمژە و نالەبار | # |
لەسەر شانی گەلی هەژار بووتە بار | |
ئەو ڕۆژە ڕوونەی گشت گەلی کوردستان | بۆ هەقی خوراو سەرجەم دێنە هەستان |
لەبن دێتە دەر فێڵی پوول پەرستان | کلکە قنگەی بێگانەش دێتە وەستان |
کورد پێ ئەگا بۆ خۆی ئەبێتە سەردار | # |
لە چەرمەسەری ژیان ئەبێ ڕزگار |
1947/12/09
سلێمانی
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|