ئەم عەسرە چ عەسرێکە، کە هەر شامە بەیانی!؟
|
ئەم قەڕنە چ قەڕنێکە، کە هەر کوردە قڕانی!؟
|
ئەم شینە چ شینێکە، کە سەد شینی سیاوەحش
|
بێزارە لە هەر زەلزەلە و شین و فغانی!؟
|
ئەم زەنگە چ زەنگێکە، لە مل کوردی فەقیرا!؟
|
هەر لەحزە بە سەد ڕەنگە ئەڵێنی دەنگ زڕانی
|
ئەم بەزمە چ بەزمێکە لە شاران و لە دێهات!؟
|
ڕۆڕۆیە لە هەر ماڵێ کەوا کوردە زمانی
|
مەنسوورە لە سەر داری فەنا حەزرەتی ناجی
|
ئەم ڕانە چلۆن ژینی ئەبێ، مەنعە شوانی!؟
|
چون بێ هونەر و سەرسەرییە (...) وەتەنمان
|
بڕوانە چلۆن گەییە حەڵەب گەورەکچانی!
|
سەد حەیف کەوا «قانعی» تەنها و ئەسیرە
|
خەمخۆری وەتەن تەنها ئەوە و جووتە کوڕانی
|