ئەم قەومی کوردە زۆر گەورەی بووە

ئەم قەومی کوردە زۆر گەورەی بووە (1950)
by پیرەمێرد
306173ئەم قەومی کوردە زۆر گەورەی بووە1950پیرەمێرد
ئەم قەومی کوردە زۆر گەورەی بووە بەڵام هەریەکەی بۆ لایەک چووە
نادر و کەریم خان کەوتوونە ئێران عەزیزی مسرە سەلاحەدینمان
ئەمانە بەشی ئیداریمان بوو لە ئاسۆی عیلما بڵندترمان بوو
چونکە کوردستان خۆی بێ نەسیبە ئەدیبەکانی تیادا غەریبە
خۆ ئەحمەد شەوقی و محەممەد عەبدە شوعەرای عەرەب لەلایان عەبدە
داخی سەرداخان جەمیل زەهاوی لە ناو کوردانا ون بووبوو ناوی
بەڵێ مومکنە جەمیل ئەدزرێ بەڵام زەهاوی لە کورد ناخوازرێ
با عەیبیش بووبێ کافی زەهاوە هەرچی خۆی گۆڕی دیارە بەدناوە
مستەفای پاشا بۆیە پەسەندە فەخری بە کورد بوو لای خوا و بەندە
لە وەسیەتیشدا خۆی لێ نەگۆڕرا بە وەسیەتی خۆی لە سەیوان نێژرا
لە سەر کوردێکمان غیرەتی وابوو بە گژ شاهێکی ئێراندا ئەچوو
بیگرە باوەشت ئەی گردی سەیوان پاشای کوردستان هاتووە بە میوان
کوڕگەل گەورەتان ئەگەر خۆش بوێ زۆر گەورەی ترتان تیا هەڵدەکەوێ
ئەمڕۆ ئەم یادە بوو بە یادگار زۆر کەس هەوڵ ئەدا بۆمان بێتە کار

1936/02/29


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).