ئەم کوردە کە وا ئێستە لە هەر مەرتەبە دوونن
|
هەر مایلی بێ عیلمیی و دواکەوتن و بوونن
|
ئیمڕۆ لە جیهانا نییە ئینسانێ بەبێ ئیش
|
خەڵقی وەتەنی ئێمەیە بێ کار و چەتوونن
|
تا فیکری بەدی مەسکەنی ناو میللەتی کوردە
|
باوەڕ بکە تا ڕۆژی حەشر خوار و زەبوونن
|
ئەی قەومی زەلیل عەسری تەقەددوم سەرە ڕێتە
|
ئەم عالەمە هەر پێش ئەکەون مەستی فنوونن
|
عەیبە، حەسەد و بوغز و نیفاق ڕۆژی نەماوە
|
عیلم و عەمەلە ڕۆحی بەشەر، زینەتی ڕوونن
|
بۆ خزمەتی ئەمڕۆ و سبەی سەیری غەرب کەن
|
یەک لەحزە نەبوون غافڵ و ئەربابی شئوونن
|
تۆش نۆرەتە ئەی میللەتی مەزڵوومە هونەر کەی
|
خاوەن دڵ و گیان و هونەر و گەرمییی خوونن
|