ئەنفیەت کانی دەڵێن مسک و گوڵاوی تێکەڵە

ئەنفیەت کانی دەڵێن مسک و گوڵاوی تێکەڵە (1948)
by دڵدار
302926ئەنفیەت کانی دەڵێن مسک و گوڵاوی تێکەڵە1948دڵدار

لە ڕانیەوە لەگەڵ «جاهد» ئەم شیعرەمان بۆ کانی (جەبار ئاغا دوغرەمەچی) نارد


ئەنفیەت کانی دەڵێن مسک و گوڵاوی تێکەڵە
دار وەکازیشت لە دارستانی گوندی هەرتەلە
باش ئەکەی تەقلیدی لەنجەی قازی شابازە شەلە
مەیلی ئەشعارت وەکوو جارانە ئایا ئەم حەلە؟

بیستبووم ساحیب زەوق بووی سوحبەتت خۆش و بەتام
مەجلیست دائیم بە مەی ئەڕشاند شەو و ڕۆژ بەردەوام
خۆش قسە و خۆش ڕوو و خۆش خوو، موزحیک و شیرین کەلام
سەد معاذ الله کە ئێستا بووی بە سۆفی دەرگەلە!

با ڕەواندز جا لەمەولا قوڕ بپێون سەربەسەر
کانێکی پڕ دوڕڕ و گەوهەر وا لە نێوی چۆتە دەر
شاری هەولێرت مونیر کرد ئەی شەبوستانی هونەر
ئاغە گەلدی چاغرن ئایشۆکی ویرسون هەلهەلە

جا لەنێو پاش هەر کە شەو دێ پاشی تەسبیح و سەلات
پڕ ئەدەیتە داستانی «قەیس و لەیلا» و عەسات
وا دەزانی چاوەدێرن مەجلیسی «پاشا» لەرات
وشکە ڕۆیینت نەماوە ئێستە بوویتە هەروەلە

ئیشد جانم دەڵێی من بعد قاوەک فڕ ئەکەیت
عەینەکە نایابەکەت ئنجا لەنێو کیف دەرئەخەیت
دون کیجە بز نێردە قالدق پێت دەڵێن، دەست پێ ئەکەیت
جا لە بەحری وشکی فیکرت، دەست ئەکەیتە پێ مەلە

قوڕ بە سەر مەجنوون چ هەتکێکت بە لەیلا کردووە
قوڕ بە سەر لەیلا کە قەیست سووک و ڕیسوا کردووە
قوڕ بە سەر من تاکوو ئێستا شاعیریت وا کردووە
تا فضولي سولیور کانی نەدر شو مەهزەلە

سەن دەخی ئاغا بزی بیر بویلە مدح ریت شاعری
تۆ لە کوێ، ئینشا لە کوێ؟ هەی کۆنە سۆفیی قادری
کۆنە دەروێشی ئەزانم تەقلەبازی ماعیری
شمدیلک بستر ئەفەندم یوقسە چوق قالمش هەلە

1944
ڕانیە


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).