ئەهلی فەن ئەڵێن کە گەرمای زەمین
ئەهلی فەن ئەڵێن کە گەرمای زەمین | تاوی هەتاوە ئەیدا لە زەمین |
ڕۆژ، ساڵێک لە ناو دوازدە بورجایە | سیانی سەرمایە و سیانی گەرمایە |
کە زەمین لە ڕۆژ نزیک کەوتەوە | گڕ بەردەبێتە کوورەی نەوتەوە |
ئەمە وادیارە زۆر چاک زانراوە | خەتی دەورەیە بۆ ڕۆژ کێشراوە |
بەڵام ئەهلی حاڵ باوەڕیان وایە | جەهەننەم لە ناو قوڕگی مارایە |
ئەو مارە ناویان ناوە «غَاشِیَە» | هەناسەیێکی «نَارٌ حَامِیَە» |
کە ئەو هەناسە ئەدا بە جارێ | تینی ئاگری لە دەم ئەبارێ |
گەرمای هاوینان هەناسەی ئەوە | ترسی سووتانی جەهەننەم لەوە |
ئەمە یادێکە خۆفی خوای تیایە | هەموو ژیانێ مەرگی لە دوایە |
دوای ئەوەی کە وا گیانمان ئەکێشرێ | لە لا خەراپە و چاکە ئەکێشرێ |
ئەگەر خراپەت بووبێ بۆ بەشەر | فڕێت ئەدەنە ناو ئاگری «سەقەر» |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 970
1949/06/23
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|