ئەوانەی کە شێو بە پشێو ئەکەن
ئەوانەی کە شێو بە پشێو ئەکەن | فیکە بە برای نیوە لێو ئەکەن |
زستان خستنیە تاریک و لێوە | سەد کوێر چاوساغێ نابا بەڕێوە |
کە هات سەرمەلا دەستنوێژی شکا | ئیتر کێ نوێژی ئەکا لە تەکا |
مەلا سەرفیترەی کەمی وەردەگرت | ئیمامەتیەکەی بێ دەستنوێژ ئەکرد |
ئەوانەی لەهجەی لامیان وەک ڕێیە | ئەزانن پیری شەوکێڵ لە کوێیە |
ئەوانەی کە ڕێ بە غەین ئەخوێنن | جیلوەی فیڵبازی دوو قەوم ئەنوێنن |
ئەوەی کە ناخوا و پارە زۆرکەرە | گردکردنەوەکەی پارە زۆر کەرە |
سکەی ئەشڕەفی گوم بووبوو بە لاف | وا پێمان ئەڵێن: بڕۆ هەی ئەشڕاف |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 425
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|