ئەوانەی کە وا کاریان بە دەستە

ئەوانەی کە وا کاریان بە دەستە (1950)
by پیرەمێرد
305862ئەوانەی کە وا کاریان بە دەستە1950پیرەمێرد
ئەوانەی کە وا کاریان بە دەستە کە هات لە ڕەئیا بوون بە دوو دەستە
ئەگەر هەردوو لا بۆ گەل خێرخوا بن هیواداری ڕاست بە خێری خوا بن
بە حوسنی نییەت کار ئەبەنە سەر درەختی ئەمەل بۆیان دێتە بەر
فەرموودەی نەبی بۆمان حوججەتە کە ئیختیلافی ئۆممەت ڕەحمەتە
بەڵام غەرەزی شەخسی کەوتە ناو ڕەحمەت زەحمەتە دراومان دۆڕاو
من لاوی وام دی کە شەشی ئەیلوول بەر دەرکی سەرای کرد بە گەردەلوول
مەتەرالیۆزی بە خەنجەر شکاند ئازایییەکی شێرانەی نواند
ئەو کەسەی خۆیان بۆ دا بە مردن ئەو بە دەستی خۆی کەلەبچەی کردن
شینم بە شیعری ئەکرد ئەوسایە ئێستەش گریانم وا لە قورگایە
کورد نابڕێتەوە خەیاڵی خاوە بەراتی نەجات بە خوێن نووسراوە
من بۆیە ڕەنگی سوورم خۆش ئەوێ مژدەی شەفەقی لێ دەردەکەوێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 907


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).