ئەوا غەزوی غەمی بۆ غارەتی دڵ کردە یەلغارە
|
وەکوو هەیهاوی عاڕەب سا عەشیر و عێلە هاوارە
|
مەڵێن دڵ بێ هەوار و ترسەنۆکە با بە تاڵان چی
|
لە لای خۆیشی عەگید و خانەدان و یێکە سالارە
|
ئەما چ بکا لەگەڵ بەختی ڕەش ئەو چەرخی کەچ ڕەفتار
|
کە سەرعەسکەر بە دائیم بۆ سوپای غەم فیرقەتی یارە
|
هەزاران قۆشەنی غەم بی، بەبێ سەرعەسکەری یارم
|
دڵی دیوانە هەڵنایێ ئەگەر بیکەن بە سەد پارە
|
وەلێ بێچارەیە ئەمڕۆ حیمایەی لازمە بۆتان
|
نەوەک عالەم بڵێ عێل و عەشیرەت بووینە بێکارە
|
لە بەختی ئێمەدا ئێستێش بە عەیب و عارە وا یاران
|
خوسووس لەم وەختەدا چونکی لە چەند جێوە بریندارە
|
وەفای عالەم نەما، غیرەت خەلاس بوو سافی ئێستێکە
|
بە تاقە سوارە دڵ چ بکا، کە جەیشی غەم بە ملیارە
|