ئەوا من مردم مچە چاوەکەم
ئامۆژگاری بۆ مستەفا بەگی برای
ئەوا من مردم مچە چاوەکەم | وەسیەتی بێ بۆ برا لاوەکەم |
ئەپرسی ئەسباب وەسیەت کردنم | یا چ دەردێکە دەردی مردنم |
برا گیان ئێش و دەردم ئەمەیە | بۆ تۆی ئەنوسم باقی گەمەیە |
زام و ئەوگاریم لیسی تێڵایە | بەم ئیشە قەدقەد دڵ گەل وەلایە |
کوشتەی شمشێری دەسی بێگانەم | جگەر بڕاوی ئەم نیشتمانەم |
ئەوا من مردم برا خاسەکەم | نووری بینایی دیدە ڕاسەکەم |
لە ئینتقامم خۆت غافڵ نەکەی | بۆ پارە و تەماح حەق باتڵ نەکەی |
حوببی حەق سەندن هەر لە بیرت بێ | ویردی زوان و دەرسی بەرت بێ |
هەق سەندنی من بە دینار نییە | یا ژنی شۆخی شەدەلار نییە |
هەق سەندنی من دەفعی بێگانەس | مافی تەواوی ئەم کورد زوانەس |
کوڕێکی ئەوێ وەتەن ئازا بێ | بە هەرد و بەردی خاکی ڕەزابێ |
وەتەن پەروەر و دوور لە شەخس بێ | میللەت خوابێ و بێ وای نەفس بێ |
1937
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|