ئەوروپا پشتی شکا
ئەوروپا پشتی شکا میللەتی ئاسیا سەرکەوت | بەرزە پێ بوو ئەفەریقا، بەئەمەش ناوکی کەوت |
سێ ئەسەل هاتە پەیا، کردەیی مارکۆنی، یەک | دووەمی هێزی شیووعی، سێیەمی هێزی ڕەوت |
سەرفرۆ و خوارو پەرێشانیی گشت ئەوروپا | ئەمە بوو تاکو بەسەر تەوقە سەرا بۆ خۆی کەوت |
دەستی ڕاستی لەگەڵ هیچ کەس پەیمانی نەبوو | مەبەسی دیلیی گەلان و سەرو دارایی زەوت |
هەروەها تا لە دەسی چوو هەموو پێویستییەکی | لۆکە وو چەرم و خوری، مازوو و دەریایی نەوت |
نادروستی ئەمە ئەنجامی دواڕۆژییەتی | سەرفرۆ و ڕووڕەش و ئاوارە دەبێ پیاوی چەوت |
پیاوی بێگانە ئەمە پیشەیەتی ورد و هەراش | هەر لە حەوت ساڵەوە، تاکو تەمەنی حەفتا و حەفت |
ئەمە دەرسێکە ئەسیری هەموو کەس بیخوێنێ | ئەوروپا پشتی شکا، ناوکی کەوت، تالعی خەوت |
1959
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|