ئەولادتان بە ناز پەروەردە مەکەن
ئەولادتان بە ناز پەروەردە مەکەن | چاک نابن خۆتان ڕەنج بردە مەکەن |
میرات، میقرۆبی شەڕی ئەولادە | بێ ڕەنج دەستکەوتوو، ئەدرێ بە بادا |
بە میراتی عیلم، کور ئەبێ بە پیاو | ئەولاد بە ڕەنجی شانی دێتە ناو |
دەوڵەمەند هەرچەند خەڵکی لە دەورە | بایەخی نییە، سێبەری هەورە |
هیچ کەس ماڵی خۆی بە کەس نەداوە | کەچی ئامەشۆی دەوڵەمەند باوە |
دەعوایان هاتە سەر هەلات بازی | قەت دوو کەس نابن لە قازی ڕازی |
یاخوا دەردە گا، نەکەوێتە دێ | پاقلە تەواو بوو، وا باینجان دێ |
بێ هەمدەم ماوم، کز و ڕەنجەڕۆم | منیش خەریکم، باینجان بخۆم |
ئەگەر خوا دەکا، ترێ پێدەگا | بێ قڕەی گومرک، من سەرخۆش ئەکا |
ئیتر کەس ڕەخنە لە من ناگرێ | با بە سەرخۆشی ناوم ببرێ |
بەڵام کە ترێ منی سەرخۆش کرد | ڕەسمی ئەسێنێ قۆڵچی دەست و برد |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 329
1932/07/07
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|