ئەووەڵ پەردە بوو لە سینەمای چەرخ
ئەووەڵ پەردە بوو لە سینەمای چەرخ | بزانین چۆنە! ئینجا بازی بەرخ |
کەس بە بازی چەرخ پشتی نەبەستێ | هەرچی کەچڕەو بێ ئاخری دەوەستێ |
ڕێی ڕاست ئەمینە ئەگەر پیا بڕۆی | لە لای هەموو کەس بێگانە نیت خۆی |
دوو بەرد پێکادەن یەکێ شکابێ | ئەوی تریشیان بێ زەدە نابێ |
ئەوی لە دوژمن تۆڵە دەستێنێ | ئەو ئینتیقامەیش بۆ ئەو نامێنێ |
ئەوانەی دوێنێ کە لە ڕوو دۆست بوون | وا ئەمڕۆ دەرکەوت بە تەمای پۆست بوون |
کە دۆستت ڕۆیی و تۆ بێوەفا بووی | دیارە لە ڕێزەی پیاوەتی دەرچووی |
هەندێ وەفایان بۆ دوایان نییە | ئێوە هیواتان بە وانە چییە؟! |
چەند خۆشە پیاوێ ناوچاوان دەرخا | بە پیاوەتی خۆی قسەی خۆی سەرخا |
چەن خۆشە دۆستت ناوچاوان پاک بێ | لە بەرەوڕوویی درۆ بێباک بێ |
ڕوو لە پاکییە بەخێر ئەم ناوە | گامان گرووە کلکەکەی ماوە |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 489
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|