ئەوی ئەیەوێ خۆی بەرز بنوێنێ

ئەوی ئەیەوێ خۆی بەرز بنوێنێ (1950)
by پیرەمێرد
305480ئەوی ئەیەوێ خۆی بەرز بنوێنێ1950پیرەمێرد
ئەوی ئەیەوێ خۆی بەرز بنوێنێ ئەسپە دارینە ملی ئەشکێنێ
بەرزی ئەوەیە کە خوا بتداتێ نەک ماین چەقەڵ بتگێڕێ ساتێ
هەندێ بە سیسرک دەنگیان خۆش ئەکەن لە جیاتی بادام چوالە خۆش ئەکەن
جاران پیاو خراپ سەری شۆڕ ئەبوو ئێستا سەربەرزە وەک کۆتری هاقوو
من کە ڕووبەڕوو لەگەڵ کەس نادووم هەرچی هەڵدەستێ دەڵێ من هاقووم
کە دار هەنجیرت سووتاند، پیاوی قۆڕ زکی دەست ئەکا بە با و قۆڕەقۆڕ
زڵفدارەکان کە بێکڵاون غەرقی لەواتتە و عەتر و گوڵاون
ملی منداڵی خەڵکی دەشکێنن مەدەنییەتیان بەوە دەنوێنن
جاران ئەیانگوت سەری ڕووت بە چی؟ ئێستا بۆ سەر ڕووت بەرەو پیر دەچی
سەرم سوڕماوە لە کاری خوا خوا، ئەو خوایەیە قەل هەنجیر ئەخوا
ئێستر کە ئاخی عەقیمی کێشا داری بۆ ئاگری ئیبراهیم کێشا
هەرچەند بارکێشی وا کڵۆڵییە بەڵام بێ بەری مایەی زۆڵییە
ئەوی کە ئەسڵی خۆی لێ گوم بووبێ خۆ و خوانەناسە ئەبێ بەدخوو بێ
کچ بۆ جلی بووک بە سات و سەودا لەگەڵ دەستگیران ئەچێ بۆ بەغدا
ئەڵێن: ئەو کچەی کەوا شوو دەکا بەترشی شایی خۆی بێزوو دەکا
کەیفی خۆیانە من شەکرم بۆ دێ با ئەوان بچن بۆ شار و بۆ دێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 577 و 198
1939/08/24


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).