ئەوی بە هێزی قۆڵی ئەنازێ
ئەوی بە هێزی قۆڵی ئەنازێ | زوو پەکی ئەخا سەختی هەورازێ |
ئەوی کە بە بێ شایی هەڵپەڕێ | وەک ئاشی بێ دان بۆ خۆی ئەگەڕێ |
بەرداش بێ باراش پەکی ئەکەوێ | کاتێ کە سوا بیرازی ئەوێ |
چەکوش لە گەلێ ئیشدا بە کارە | حوکمی بۆ کەللەی فیلی بێعارە |
کەر کە وتت وۆش ئەو ڕائەوەستێ | نەوەستێ خێوی قاچی ئەبەستێ |
جاران ئەچوونە سەیران ئەهلی شار | بۆ سەیر پاشایان ئەکرد بە گاسوار |
ئێستا ئەو یاریە نەماوەتەوە | شایی و سەیرانمان بڕاوەتەوە |
بابی بابیمان وا لە ناوایە | حیکمەتی تیایە ئەم کاری خوایە |
ئەوی گلەیی لە بەختی خۆیە | پێی بڵێ دەوری کەوا بخۆیە |
هەرزە چەنەیی کار ناباتە سەر | ئەبێ تەسلیم بین بە قەزاوقەدەر |
بەڵام بۆ ئەوەی کە سەرەڕۆیە | کوتەک ئەزانێ قۆناغ لە کوێیە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 925
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|