ئەوەتی دنیا ئەڵێن دنیایە
ئەوەتی دنیا ئەڵێن دنیایە | ئیعتیقاداتی غەریبی تیایە |
گاهێ گوێرەکەی بەنی ئیسرائیل | بۆ قەومی موسا ئەبێتە دەلیل |
گاهێ کەرەکەی عوزێر لە پێشە | گا لات و عوززا ئایین و کێشە |
گا ئاتەشکەدەی زەردەشت ئەگڕێ | گاهێ ژۆپیتەر بە باڵ ئەفڕێ |
ئەمانە هەموو ئەفسانەی کۆنە | لەم خەرافاتە ناپرسن چۆنە |
تەنها ئایینی شوومی گورگی بۆز | خەریکە کلکی ئەکەوێتە تۆز |
نازانن ئێرە بێشەی شێرانە | گورگ بۆز بێ، رەش بێ بۆ تێهەڵدانە |
ئەفسانەی شەڕی ڕۆستەم و عەنتەر | دەوەن بە ئاشە وا کەوتەوە گەڕ |
لە هەموو خاکی عێراقا باوە | کە ئەڵێن ڕۆستەم عەنتەری گاوە |
ئەو هەتیوبازیە لەوەوە داهات | بۆیە لە ئێران بووە بە بنیات |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 525
1937/05/10
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|