ئەوەی دەرامەد، ئەبەشێتەوە

ئەوەی دەرامەد، ئەبەشێتەوە (1950)
by پیرەمێرد
305692ئەوەی دەرامەد، ئەبەشێتەوە1950پیرەمێرد
ئەوەی دەرامەد، ئەبەشێتەوە تۆوی چاکەی لێ ئەوەشێتەوە
خوا «قەناعەت»ی دا بە بەندەی خۆی ڕووی جیهان ئەبێ بە موڵک و ماڵ بۆی
ئەگەر قەناعەت چاوی تێر نەکا کوێرەوەری و خەم سەری تێ دەکا
خزمی نزیکت خۆشەویستییە خۆش ڕابواردن، تەندروستییە
کە پادشا بی و لە ژێر «جێ» دا بی ئەبێ بە خۆشی لەگەڵ کێدا بی
تا لەشت ساغە قەدری بزانە نەخۆش بی لە لات دنیا زیندانە
تا دەستت هەیە دەستت درێژ بێ نەک لە پڕ ڕۆژێ ڕێت سەرەولێژ بێ
کە لە دنیادا بۆم نەکەیتە تەشت گوایە بە خێرت ئەمبەیتە بەهەشت؟
بەچی دەزانی کە خۆت بەهەشتیت ئەبینم چەشنی تەریقەی چەشتیت
لە «پاپا» و شێخان بەهەشتیان ئەکڕی عەقیدەی عەسری، ئەو نانەی بڕی
«نێرە بیدۆشە» بۆ مرید باو بوو چی بکەین؟ ئەو دەورە، مۆدەی تەواو بوو
کە ئەو لە پێستی خۆیا نەوەستێ ئەم خەڵکە دەمی خۆی بۆچ ئەبەستێ؟

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 760


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).