ئەوەی دەزانی گۆشتی پێ ناگری

ئەوەی دەزانی گۆشتی پێ ناگری (1950)
by پیرەمێرد
305642ئەوەی دەزانی گۆشتی پێ ناگری1950پیرەمێرد
ئەوەی دەزانی گۆشتی پێ ناگری خەمی بۆ مەخۆ، بە شوێنیا مەگری!
بێگومان هەرچی کە خواستی خوا بێ بە کەس ناگۆڕێ هەر دەبێ وابێ
بۆ خواپێداوان لە پڕ ئەبارێ زۆر پارووش لە قوڕگ ناچێتە خوارێ
خوا نەیداوەتێ کە بیخوا ئینسان کەچی پێی دەڵێن: لەغاوی شەیتان
کەوابوو ئیمان بە خوای خۆت بێنە بە خەفەت دڵی خۆت مەڕەنجێنە
حەدیس فەرموویە: ئیمان بە قەدەر پیاو ئەپارێزێ لە ڕەنج و کەدەر
هی وا دەبینی کە کەم ئیمانە هەر کردەی ئەوە و بردەی شەیتانە
خوا ماڵی دونیای داوە بۆ خواردن هەر خواردن چاکە و خۆش ڕابواردن
دەوڵەمەند باوەڕ بەمانە ناکا ئەو هەر ئەیەوێ زۆرتر پەیدا کا
ئەڵێ: کە پارە خەرج کەی نامێنێ کە نەشما، خەڵک پێت پێ ئەکەنێ
ئەمیشە ڕاستە لای پارەپەرەست ئاخ مەرگ بواری کەس نادا بە بست

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 699
1943/03/06


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).