ئەوەی کە ئیشی نابەجێ ئەکا

ئەوەی کە ئیشی نابەجێ ئەکا (1950)
by پیرەمێرد
305724ئەوەی کە ئیشی نابەجێ ئەکا1950پیرەمێرد
ئەوەی کە ئیشی نابەجێ ئەکا ڕەنگە خۆی ئەوە بە باش تێبگا
ئەگەر تێتگەیاند کە ناپەسەندە ئەشێ لەسەری نەڕوا ئەوەندە
خۆ ئەگەر هاتوو گوێی لێ نەگرتی تۆ بیبڕەوە ئیتر بە کورتی
کەسێ گلەیی دۆستی لای تۆ کرد تۆ باوەڕ مەکە هەروا دەستوبرد
تاکوو لە جوابی ئەوی تر ئەگەی ئینجا ئەتوانی حوکمی خۆت بدەی
«سەلەم» فێڵێکە ماڵ بە دەغڵ ئەبڕن ئەڵێن شەرعییە، دەستی پێ ئەبڕن
جەردەیی کەوا بە ئاشکرایە هیچ نەبێ غەزوەی مەردی تێدایە
بەڵام بە ناوی شەرعەوە «ربا» ئابڕووی شێوەی دیانەت ئەبا
ئەبێ ڕۆژێکی وامان لە بیر بێ دەستمان لە چاکی پێغەمبەر گیر بێ
ئەو «چاکە» چاکە بۆت دێنێتە گیر پەندی پیاوی پیر پەسەندە لای ژیر
جاران ئەگەڕان بۆ پیاوی ڕیشدار ئێستا وا پرچ و ڕیش بووە بە عار

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 787


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).