ئەو جانە چ جانێکە کە جانە بە جوانی

ئەو جانە چ جانێکە کە جانە بە جوانی (1942)
by سافیی ھیرانی
309553ئەو جانە چ جانێکە کە جانە بە جوانی1942سافیی ھیرانی
ئەو جانە چ جانێکە کە جانە بە جوانی ئەو عاریزە پەنهانە چ گەنجێکە نیهانی
پەیکانی موژەی ناوەتە سەر قەوسی دوو ئەبرۆی بۆیێ لە تەن و جانەوە خوێن دێ بە ڕەوانی
گەر فەخر بکا یار لەسەر عالەمی باڵا لێی دێ کە شەهەنشاهێکە بێ ئەووەڵ و سانی
زاهید ئەگەر ئینکاری دەکەی دیدەنی خووبان جەهلێکی مورەککەبتە نزانی کە نزانی
بۆ قودرەتی حەق شاهیدە سەرمەشقی جەمالی بۆ نووری خودا سابیتە ئیعجازی دەهانی
بۆ مانعی غەم کافییە ئەو نووری جەبینی بۆ دەفعی ئەلەم شافییە ئەو شەهدی لەبانی
بەهرێکە لە میحرابی دوو ئەبرۆیی نیگارت دەست ناکەوێ بەم زوهد و ڕییا تاعەتی فانی
بۆ دامەنی یار چووم بگرم پێکەنی فەرمووی ئەو ترسە هەتا کەی وەرە ئێستاش لە ئەمانی
سافی لە هەوا نوقتە هەتاکەی وەکوو پەڕگار لەم دەورە گەڕێ ڕوو بکە لای دەرسی مەعانی


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).