ئەو جلەی دەوڵەت ئەیکاتە بەر پیاو

ئەو جلەی دەوڵەت ئەیکاتە بەر پیاو (1950)
by پیرەمێرد
305478ئەو جلەی دەوڵەت ئەیکاتە بەر پیاو1950پیرەمێرد
ئەو جلەی دەوڵەت ئەیکاتە بەر پیاو داکەنرێ ڕووتێک ئەکەوێتە ناو
خەرقەی زانستی زەحمەت ئەدڕێ سا مەگەر گومرگ هەناسەی ببڕێ
ئەخلاق ئاوێنەی عیلم و سەروەتە بە بێ ئاوێنە «خۆ دین» زەحمەتە
ئەو ئاوە خۆشەی کانی ئاسکان زۆرمان دی کە دای لە دەست و کەوان
سا مەگەر کەسێ سیحر حەلال کا سیحری ئەو ئاوە بە نوێژ بەتاڵ کا
جەندەلی دانێ لەسەر کارێزێ بە «قُلْ أُوحِیَ» خۆی بپارێزێ
یەخەی جنۆکە بە سوژن بەستێ ئەوسا چڵوچۆ بۆ خۆی ئەوەستێ
با وجود ئەڵێن لە ڕەمەزان دا جنۆکە حەپسن لە پشت کێوان دا
بەڵام هەندێکیان ئەبن بە ئینسان ئینسان بەوانە ئەکەونە نسیان
خۆزگە بە حوکمی ئیمان و قورئان لە هەر بەرگێک دا ئەبوون ئەناسران
چاکە و خراپە هەمووی بە خوایە بازاڕی بەدگۆ زۆر زوو کۆتایە
هەر خوڵقی چاکە کە هیوای پێ بێ پاش مەرگیش ئەڵێن: ڕەحمەتی لێ بێ
سەرما تەزاندتی، لەشت دەیێشێ گەرما ئارەقی تەزوو دەکێشێ
تا گەرما نەبێ سەهۆڵ بێفەڕە زستان ئەچنە بەر ئاگر بە دەورە
هەور خرتومی ئەخاتە دەریا بە باران زەوی پێ دەکا ئیحیا
زەویش سنگی خۆی ئەکا بە کێڵگە دەغڵت ئەداتێ، تۆ تۆوی تێکە

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 575 و 194
1939/08/03


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).