ئەو خاڵی سیەهچوردە، کە هەر عەینی جەماڵە

ئەو خاڵی سیەهچوردە، کە هەر عەینی جەماڵە (1936)
by ئەدەب
310173ئەو خاڵی سیەهچوردە، کە هەر عەینی جەماڵە1936ئەدەب
ئەو خاڵی سیەهچوردە، کە هەر عەینی جەماڵە بۆ سەڵتەنەتی کیشوەری حوسنت، دوو قەڕاڵە
حیرەت نییە ڕەم کردنی تۆ، جارێ لە ئێمە ئەم حەوسەڵەیە، خاسییەتی چینی مەراڵە
ئاشوفتەگیی سەد دڵی شەیدایە بەجارێ ئەو زوڵفی سەمەن سایە، کە ئاڵۆزی شەماڵە
چەندت بەمە شیرینە، سەحەرگاهی ویساڵت سەد چەندە، شەبی هیجری لەبی تۆ، بەمە تاڵە
هێندەم بەجەفا دیوی، ئەگەر بێیە کەنارم تەردیدمە! یاڕەب ئەمە تۆی؟ یانە، خەیاڵە؟
ناگونجێ لەدڵ پێکەوە:هەم عیشقی تۆ،هەم عەقڵ ئەو سەڵتەنەت و ویسعەتی ئەم شارە جەڵاڵە
تا بادەیی عەیشم نەچەشی، کەشفی نەبوو بۆم لەو مەزهەبەدا، خوێنی گرفتارێ حەڵاڵە
مەدحی قەد و باڵاتە، لە ئەشعاری ئەدەبدا ڕێزەی شەکەرە؛ تێکەڵی ئاوێکی زوڵاڵە


This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
  • The creator(s) died before 22 August 1980, for works that their copyright expired before 22 August 2010 according to the 1970 law.
  • The creator(s) died more than 50 years ago. (Reformation of article 12 - 22 August 2010)

In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):

  • Photographic or cinematographic works.
  • In cases where the work belongs to a legal person or rights are transferred to a legal person.