ئەو خوا پێداوە
ئەو خوا پێداوەی برسی نەوازە | لەگەڵ فریشتەی عەرشا هامڕازە |
بتەوێ لەگەڵ خوادا خەریک بی | ئەبێ لە پیاوی بەدکار تەریک بی |
وریا بە، وەک کوێر بەڕێدا مەڕۆ | داوی شەیتان و چاڵ زۆرە بۆ تۆ |
لە ژێر سەقفێکدا کۆڵەکەی نییە | کە ڕووخا، ڕووخا، ڕووگیری چییە |
ئەم سەقفە کۆنە بێ کۆڵەکەیە | لەگەڵ کۆڵەکەی تۆدا تاکەیە |
تێبگە ڕێگەی دوورت لەبەرە | چاکە بۆ ئەولا توێشووی سەفەرە |
خوا فەرموویەتی ڕێی چاکە بگرین | بۆ ئێمەیەتی کە دوایی ئەمرین |
ئەگینا لەبەر پێغەمبەر نەبێ | چە ئێحتیاجی بە ئێمە ئەبێ |
باری گوناهمان کە کەوتە سەرشان | ناچارین ئەبین بە کەری شەیتان |
1946
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|