ئەو دولبەرە قەد عەرعەرە ئەو ڕوو گوڵەباغە
|
ئارامی دڵ و جان و فەرەحبەخشی دەماغە
|
هەر وەختە دەرێن دیدە و دڵ هەردوو بەجارێ
|
بۆ ڕوویی گوڵ و زەنجی وەکوو سێوی مەراغە
|
هاوارە بە شمشێری برۆ جەرگی بڕیوم
|
چاوت بە ئیشارەت دڵی هێنا لە بناغە
|
ئەم ماتەم و گریانە کە بۆتە مەرەزی عام
|
تێفکرە هەموو قوڕبەسەر و سینە بە داغە
|
یا ڕەببی لە ئافاتی بپارێزێ بە جاهی
|
ئەو زاتە کە سوڵتانە لەسەر تەختی بەلاغە
|
تا دێری زەمان جەننەتی ڕوخساری بمێنێ
|
سەد ناوی خودا چەند بە سروور و بە دەماغە
|
سابیر لەدەس ئەو شەودزە دەرچوونی مەحاڵە
|
شەو خانەبڕ و تەڕدەس و خاوانی چراغە
|