ئەو عەشقە
ئەو عەشقەی لەگەڵ جنسی بەشەرە | بە هەوای نەفسە دوایی بە شەڕە |
خۆشەویستی خوا کە بە گیان بەندە | وەک شەراب هەتا کۆن بێ پەسەندە |
ئەو سەرمەستییەی کە لە ڕۆحا بێ | دڵ ئاوا ئەکا هەرچەند ڕووخابێ |
کە یادی خودا هاتە دڵەوە | بە سۆز و ناڵە و جۆش و کوڵەوە |
ژەنگی دڵ لەگەڵ فرمێسکی چاوا | پاک ئەکاتەوە و ئەیدا بە ئاوا |
دڵ پاک بێتەوە و ژەنگی نەمێنێ | عەرشی کردگار یەکسەر ئەبینێ |
های لەو خۆشییە و لەو لیقای خوایە | سەڵتەنەتێکی ئەوتۆی تێدایە |
شاهـ بە سەپانی خۆی ڕاناگرێ | ئەم ڕووی زەمینە بە فلسێک ناکڕێ |
ئەنجا با خاوەن پایەی جیهانی | بتوانێ شانێک بدا لە شانی |
ئەوانەی کەوا بە مەسنەد بایین | لەگەڵ «چەرخ» گۆڕا گشت «چەرخی» بایین |
خوایە شوکرانەی تۆ تەواو ناکەم | لە سایەی تۆوە من ئەو بێ باکەم |
کە ئەم فەلەکە پێی دەڵێم وەلەک | شەکری چاییشم بووە بە «بەلەک» |
هەر لە ژوورەوەم هاوین و زستان | هەرچی ئازایە بۆم بێتە مەیدان |
جلی هاوینەم گۆڕی زستانە | ئەویش هی خەڵکە وا پێنج ساڵانە |
زۆر جل و بەرگی تازە ئەبینی | لەشی لەشپیسی تێدا نەهێنی |
کە مەرگ ئەو بەرگەی لێ ئەکاتەوە | «تاتەشۆر» لەشی پاک ئەکاتەوە |
تەمووزی ساڵی ١٩٤٧
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|