ئەو پیاوە گەورەی خۆی بە کەم ئەگرێ
ئەو پیاوە گەورەی خۆی بە کەم ئەگرێ | لە ئەندازەی خۆی زۆرتر سەرئەخرێ |
ئەوی خۆی لە ژوور خەڵکی دەنواڕێ | با پایەیشی بێ دەیهێننە خوارێ |
لەش و عەقل و دڵ، ئەم سیانە ساغ بێ | ساحێبیان دەبێ هەر بە دەماغ بێ |
لەگەڵ خۆهەڵکێش خۆش باوەڕ مەبە | ئاڵتوون بە محەک، پیاو بە تەجرەبە |
گوێی ڕاستت سووک بێ بۆ چاکە بیستن | گوێی چەپت کەڕ بێ لە فیت هەڵبەستن |
قسەی چاک زەحمەت ئەگاتە جێی خۆی | واتەی بەد زۆر کەس پۆستەچییە بۆی |
ئاگری دزان شەوێ دەگڕێ | چەقۆی بێ پۆڵا دوو ڕۆژ دەبڕێ |
دەوران دەورانە دەبدەبەی شایی | ڕەواجی نەما بێچوو و سێ شایی |
کوا گرمەی تەپڵی بەگزادەی جافان؟ | کوا بەزم و ڕەزمی مێوڵێ و تافان؟ |
ئێستا کە باوی قەشە و مالوومە | سوێند هەر بە سەری «ئەورام شالوومە» |
ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 477
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|