ئەو چوار عونسورەی سروشتی منن
ئەو چوار عونسورەی سروشتی منن | هەر چواریان لەگەڵ یەکدا دوژمنن |
ئاو و، ئاگر و، با، لەگەڵ خاکا | ئەویان لەگەڵ ئەو کاتێ هەڵناکا |
کە من لەمانە دروست کرابم | چۆن لەگەڵ برای خۆما برابم؟ |
سەیر ئەو سەیرەیە ئەوانەی چاک بوون | نەتەوەکانی ئەوان ناپاک بوون |
جارێ کوڕانی ئەوەڵ پێغەمبەر | ئەوان یەکتریان دایە بەر خەنجەر |
دووەم یۆسفی شیرین خەت و خاڵ | براکانی خۆی هاویشتیانە چاڵ |
ئێستایش دەبینین کوڕە وەلیەکان | دەست ئەوەشێنن بە تیر و پەیکان |
وەڵڵا وەبیللا کاری ئەڵڵایە | ئەم بگرە و بەردە و شەڕ و هەڵڵایە |
ئەگینە خوا خۆی بە ئێمەی فەرموو | بمانویستایە ئوممەت یەک دەبوو |
ئەگەر دونیامان وەک بەهەشت ئەبوو | هیچکەسێ بەلای خوادا نەدەچوو |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 656
1942/02/05
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|