ئەو ڕۆژەی جیهان تەرتیب دراوە
ئەو ڕۆژەی جیهان تەرتیب دراوە | ئینسان لە نیسیان دروست کراوە |
ئەگەر مردنمان لە بیر بوایە | کێ وا ئەکەوتە دووی ئەم دنیایە |
ئەگینە ئەوا لە پێش چاومانە | ئەمانبەنە ئەم گردی سەیوانە |
بە ڕووت و قووتی و بە شەش گەز کفن | ئەمانخەنە ناو گۆڕێکی بێ بن |
ئەوی کە ئێمە بۆی بە جوستوجۆین | بە حەسرەتیەوەین تێری لێ ناخۆین |
یا بە مێردێکی تری ژن ئەبڕێ | یا میراتییە و شەڕی بۆ ئەکرێ |
ئەگەر ئەمانە بێنینە بەرچاو | بەم کوێرەوەریە ناکەوینە داو |
خۆ هێجگار ئەولاد کە جەرگی پیاوە | خوا بە دوژمن و فیتنەی داناوە |
تا بۆت پێ ئەگا بە کولەمەرگی | تۆ تەقەلاتە بۆ نان و بەرگی |
های ئەمڕۆ شەڕ و گەڕی کردووە | یا بە زۆر ماڵی خەڵکی بردووە |
ئەگەر لە پێشا ئەمەت ئەزانی | نە دنیات ئەویست نە ژنت دەهانی |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 944
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|