ئەو ژینە چ ژینێکە کە مەحکوومی بەشەر بێ

ئەو ژینە چ ژینێکە کە مەحکوومی بەشەر بێ (1941)
by موفتی پێنجوێنی
308697ئەو ژینە چ ژینێکە کە مەحکوومی بەشەر بێ1941موفتی پێنجوێنی
ئەو ژینە چ ژینێکە کە مەحکوومی بەشەر بێ ئەو نانە چ نانێکە بە تەزبیح و بە گەڕ بێ
هەر کەس کە نەبێ چاولەبەری مەردوم و حوڕ بێ شیرینە ئەگەر شاڵ و فەرەنجیشی لەبەر بێ
کوڕ ئەو کەسەیە تا وەکوو ئاخر نەفەسی دێ نانێک و ژیانێکی بە شان و بە هونەر بێ
فەرقی ئەم و ئەو چەندەیە لای ئەهلی بە ویژدان شێخی چلەکێش و کوڕی کاسب لە سەفەر بێ
کەڵکی چییە بۆ دینم و دنیام و ژیانم ڕیشێکی زل و مێزەری سەوزیشی لەسەر بێ
هەر مردنە با بمکوژن و بەس لە مەراقا پڕ داخ و خەفەت ئاخری بێ سوود و سەمەر بێ
مەهتووکە لەلای من ئەوی ژینی بە گەڕانە ئەولادی عەلی یا لە نەوەی زاتی عومەر بێ
ئەم قەومە گەلێکی وەکوو سەر بارە لە سەرمان بنچینە ئەگەر وابوو خوا ژێر و زەبەر بێ
واعیز مەکە مەنعم دڵەکەم پڕ لە جەخارە ناهەق نییە گەر قامەتەکەم چەشنی فەنەر بێ
ئەم ژینە کە وا باسی ئەکەم غایە و فکرم ساخێکە وەکوو حەیتە لەدەس مەیتەری بەد بێ
ئەو لاشە کە بیمار و کز و زەرد و زەعیفە دەرمانی نییە لازمە میکرۆبی بەدەر بێ
موفتی دەمی خۆت بگرە قسەی وا مەکە بەسیە باوەڕ مەکە ئەو نەوعە بە شیعر و قسە تەڕ بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).