ئەو کەسە وا زولفی خۆی و عومری ئێمەی دا بە باد
|
هاتەوە خزمینە با ئێمەش بخوێنین ان يكاد
|
لەرزی پیری نایەڵێ دەستم عەسا بگرێ، زەمان
|
نایە دەستم کلکی ڕەشمەی ئەسپە سەرکێشی موراد
|
شكراً لله هەرچی مەقسوودی دڵم بوو هاتەجێ
|
چاو و دڵ هەردوو بەرەو ڕووی یارە ڕووناکە و گوشاد
|
من کە چاوم کەوتە یاری بەختیار ئەوسا وتم:
|
کامە کامەم پێ دەکا دونیا خودا هاوار و داد
|
چاک و دونیا هەردوو خاتریان لە حەق یەک چا نییە
|
بۆنی گوڵ ئازارە بۆ قالۆنچە ئەی مەردی جەواد
|
با لەمەولا عومری ڕابوردوو قەزا گێڕینەوە
|
ڕوو لە مەولا کەین و هەم بگرینەوە ڕێگەی ڕەشاد
|
سەربڕینی نەفسی ئەممارە جیهادی ئەکبەرە
|
شێرە تەقوا، نەفسە ڕێوی سابیری ڕۆژی جیهاد
|