ئەڕکانی ئیسلام
ئەڕکانی ئیسلام پێنجن، گوێ بگرە | بۆت بەیان دەکەم، دە دڵی خۆی بگرە |
ڕوکنی ئەووەڵ | |
روکنی ئەووەڵیان شادەوئیمانە | بڵێی بە زمان و مەعنای بزانە |
ئیقرار بە زمان، بە دڵ باوەڕی | بە خاترجەمی، نەک وەک سەرسەری |
« أَشْهَدُ أَنْ لَا إِلَٰهَ إِلَّا ٱللَّٰهُ | أَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا رَسُولُ ٱللَّه» |
بە زوبان دەڵێم، بە دڵ، بە یەقین | غەیر زاتی حەق هیچ مەعبودێک نین |
هیچ خودای حەق نین، ئیللا ئەو نەبێ | کافرە هەرکەس لە لای وا نەبێ |
هەم بە زبان دەڵێم باوەڕم وایە | بە حەق موحەممەد ڕەسوڵوڵڵایە |
خودا ناردوویە بە پێغەمبەریی | بۆ سەر جن و ئینس، مەلەک و پەری |
ئەوەی مەوجودە لە ئەرز و ئاسمان | خودا ناردوویە بۆ سەر هەموویان |
بابی موحەممەد عەبدووڵڵا ناو بوو | بەروپشت ئەتڵەس، نەخیب و لاو بوو |
عەبدولموتەللیب بابی بابی بوو | کە بابی نەما، لە جێی بابی بوو |
دایکی ئامینە کچی وەهەبە | وەهەبی زوهرە ئەویش عەرەبە |
لە شاری مەککە لە ئامینە بوو | بوو بە پێغەمبەر ماڵی لەوێ بوو |
لە چل ساڵیدا بوو بە پێغەمبەر | مەبعووس بوو بۆ سەر مەخلوقات یەکسەر |
لە مەککەدا بوو پەنجا و سێ ساڵ | هاتە مەدینە پێی دەڵێن هیجرەت |
کۆچی خێری بوو بۆی بوو بە ڕەحمەت | دوای شەست و سێ ساڵ لە مەدینەدا |
وەفاتی فەرموو، نێژرا لەوێدا | حەوت ئەولادی بوون بە تاریخ وایە |
سێ کوڕ و چوار کچ تەرتیبیان وایە | قاسم و زەینەب، ڕوقیە و فاتیمە |
ئوممی کولسومە کچی چوارەمە | عەبدووڵڵا برای ئەو بەشانەیە |
خەدیجە دایکی ئەو شەشانەیە | ئیبراهیم برای چکۆلەیانە |
دایکی ماریە لە قیبتیانە | تایفەی حەزرەت لە بەنی هاشمین |
بەنی هاشمیش تیرەی قوڕەیشین | قامەت بێسێبەر، باڵا موعتەدیل |
ئەندام ڕێککەوتوو، شیرین و کامیل | چاو و مژۆڵی بێکلە و ڕەش بوون |
وەک گەلاوێژی هەمیشە گەش بوون | نێوچاوان گوشاد، ساف و نوورانی |
برۆ لێک نزیک، ڕەش و کەوانی | سوور و سپی بوو، کەمێک گەنمڕەنگ |
گران و سەنگین، پڕفکر و بێدەنگ | |
ڕوکنی دووەم | |
ڕوکنی دووەمین لە ڕوکنی ئیسلام | پێنج فەڕزەی نوێژە بیانکەی بەدەوام |
شەرت و ئەڕکانیان تەواو بزانی | عەمەلیان پێ بکەی جا موسڵمانی |
فاتیحە و سوڕەت ڕەوان بخوێنی | لە شەو و ڕۆژدا بەجێیان بێنی |
نوێژنەکەر خوێنی بڕژێ هەدەرە | لە لای بەعزێکیان تەواوکافرە |
ڕوکنی سێیەم | |
ڕوکنی سێیەمین گەیاندنی زەکات | بەوانەی دیارین لە نەسسی ئایات |
بە فێڵ و حیلە زەکات دەر مەکە | بێئەمری خودا و پێغەمبەر مەکە |
ڕوکنی چوارەم | |
ڕوکنی چوارەمین مانگی ڕەمەزان | ڕۆژ بەڕۆژوو بی تا نوێژی شێوان |
لە نان و لە ئاو، لە هەر شتێ بێ | بچێتە دەروونت ڕۆژووەکەت دەشکێ |
کاری بێشەرعی، غەیبەت و درۆ | کەم دەکەن خێری ڕۆژوو بێ درۆ |
سەرفترەش بدە لە قوتی بەلەد | ڕۆژووت قەبووڵ بێ لە لای خوداوەند |
ڕوکنی پێنجەم | |
ڕوکنی پێنجەمین حەججی عومڕەیە | واجبی شەرعە یەکجار گەورەیە |
بەدەنت ساغ بێ، خەرجیت کەم نەبێ | ناحەق و زوڵمت لە ڕێدا نەبێ |
شەرت و ئەڕکانیان هەموو نووسراون | لە کتێبی شەرعا بەیان کراون |
This work is now in the public domain in Iran, because according to the Law for the Protection of Authors, Composers and Artists Rights (1970) its term of copyright has expired for one of the following reasons:
In the following cases works fall into the public domain after 30 years from the date of publication or public presentation (Article 16):
|