ئەژدەها، کاتێ هاتە هەڵکێشان

ئەژدەها، کاتێ هاتە هەڵکێشان (1950)
by پیرەمێرد
305456ئەژدەها، کاتێ هاتە هەڵکێشان1950پیرەمێرد
ئەژدەها، کاتێ هاتە هەڵکێشان تەوقی ئاڵتوونی دەکەن بە نیشان
چنار کە زل بوو ئەوسا ئەیبڕن هەودا درێژ بێ بۆ داو ئەیپچڕن
ئەتەوێ بەدکار لە کۆڵ بێتەوە دوعای بۆ بکە زوو بەرزبێتەوە
گوناهـ وەک زرێ لەبەر ئەکرێ ڕێی کاری تیری دوعا ئەبڕێ
خوا مەلائیکەی شەڕی داناوە کەچی لای بەشەر بەدکار بەدناوە
عیزرائیل پیشەی هەر گیان کێشانە کەچی خادیمی عەرشی ڕەحمانە
خێر و شەڕ هەموو بە دەست خۆیەتی نەفام لە ناودا چڵوچۆیەتی
خۆت هەڵمەکێشە ئەی زەرەرپیشە بە ئازایی تۆ نییە ئەم ئیشە
تۆ گڵمتکێکی ناچیز و بێ کەڵک دەستی قودرەتە ئەتهاوێتە خەڵک
کە «ئێزەد» ویستی لە کۆڵ بیتەوە بە میزی منداڵ ئەتوێیتەوە
چرایێکی نوور خوا هەڵیگیرساند نەفام فووی لێکرد! ڕیشی خۆی سووتاند
ئەتوانن ماڵت لە دەست وەرگرن ناتوانن ڕێگەی لای خوات ببڕن
ئەو دەوڵەتەی لێت نادزرێ عیلمە ئەوەی لە شەڕت لا ئەدا حیلمە
مەتانەت وەفا و عەزمی تێدایە ئاو تێدەپەڕێ و زیخ لە جێدایە
منداڵ لەسەرخۆ پێدەگرێ و دەڕوا بەرسیلە بە سەبر ئەبێ بە حەڵوا
باخی چوارباخی ئەحمەد پاشام دی ئێستا خەوێکە بۆم نایێتەدی
چوار جڵد تەئریخی ئەمین زەکی بەگ نامرێ و ناڕووخێ بە زۆری فەلەک
حاجی بەگیش بوو بە وەسیلەی خێر ئەو ئاوە جوانەی ئەخۆینەوە تێر
ئیتر بزانین لەمەودوا کام پیاو ئاساری خێرمان بۆ دێنێتە ناو

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 553 و 151
1938/03/10


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).