ئەگەرچی من لە عومرا چووم بە ساڵا
ئەگەرچی من لە عومرا چووم بە ساڵا | خەیاڵ ئەڕوا لەگەڵ دوو چاوی کاڵا |
برادەر بۆچ ئەکەی لۆمەم لە عەشقا | عەجەب نەتبیستووە کاڵا بە باڵا |
نەمانێ چاترە وەڵا لە بوونێ | نەبێ دەستێ بەسەر ڕوویی وردەخاڵا |
دوو چاوی من لەبانی تەوقی سەرمە | کە یار پۆشی لیباسی ئاڵ و واڵا |
هەموو عومرم ئەچێ یەکجار بەتاڵان | نەکەم وەختێ پەڕەی لای ڕووی موتاڵا |
چ خۆشە ڕابوێرێ هەر سەحەرگاهـ | لەگەڵ تازە گوڵاڵەی خوردەساڵا |
لە مەدحی غونچە لێوانی بەڵەک چاو | دەماغم بەرز ئەبێ بۆ ئەوجی باڵا |
وەکوو تیغی دەبانی تازە ساو بێ | زبانم موو ئەکا بڕوا کە لا لا |
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|