ئەگەر ئەتەوێ دڵت تەنگ نەبێ
ئەگەر ئەتەوێ دڵت تەنگ نەبێ | لە دڵتا مەیلی داوا و جەنگ نەبێ |
بە حەق یا ناحەق کە قینت هەستێ | ئەو قینە ڕێگای نەشئەت ئەبەستێ |
کە بە گژتا بێن، خۆڕایی نییە | خۆیشت ئەیزانی گوناهت چییە؟ |
ئەڵبەت تۆ ئەڵێی من خوێندەوارم | بۆ ئیش و کاری میری بەکارم |
بەوە ئەتەوێ بەرزی بنوێنی | باقی خەڵکی تر خوار خۆت ببینی |
نازانی مەسنەد بە خوێندن نابێ | ئەوە بەکارە کە خوڵقی چا بێ |
زۆر «تەحسیل دیدە» ئەسووڕێتەوە | هەیشیانە بێ شێو، سەر ئەنێتەوە |
لەو لاوە یەکێ دێت بە چاووڕاو | خۆی ئەچەسپێنێ ئەکەوێتە ناو |
ئەبێ ڕاوەستی فەویەی دەرکەوێ | ئەوەیش خۆ «سەبری ئەییوبی» ئەوێ |
ئاویش نەماوە بوار بەرکەوێ | تا ڕەش و سپی تێدا دەرکەوێ! |
لەو ساوە دنیا بوو بە «پارتیزان» | دەستە لە پێشە زانست، یا نەزان |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 680
1942/08/27
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|