ئەگەر خۆت لەلای کەم دەست کەم بگری
ئەگەر خۆت لەلای کەم دەست کەم بگری | ڕێی خۆشەویستی لای خوا ئەگری |
لەخۆبایی بوون ماڵ ئەڕووخێنێ | وەک سرکە هەنگوین چۆن ئەترشێنێ |
زۆر هەرزەچەنە تووشی شەڕ ئەبن | زۆر قین لە سکیش بە قین گەڕ ئەبن |
قین و حەسوودی لە دڵتا بێڵی | دوو هێڵ لە زەوی خۆشی ناکێڵی |
ئەگەر زوبانت فێر کەی بە چاکە | دۆست و دوژمنت پێت ئەڵێن چاکە |
سەبر کلیلی دەرگای خۆشییە | قەناعەت کەوڵی شایی پۆشییە |
هەرچی خوا کردی و بە چاکت زانی | ئەکەویتە ڕێی خۆشگوزەرانی |
ئەگەر تووڕە بی بە نافەرمانی | خۆشی نابینی لە زیندەگانی |
خۆ ئەگەر بڕوات ببێ خوا هەیە | لە خوا بڕانت دەردێکی کەیە |
کەوابێ بۆچی بە قینەبەری | خۆت لە لوتفی خوا ئەکەی بێ بەری |
ئیمان دوو بەشە، بەشێکیان سەبرە | ئەو بەشەکەی تر شوکرانەی قەدرە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 689
1942/11/12
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|