ئەگەر دولبەر بەدڵ ڕۆژێ وەفا کا
|
بە ڕووی ڕاستی ئیتر تەرکی جەفا کا
|
سەر و ماڵم فیدای خاڵێکی هیندووی
|
ئەگەر تەرکی جەفا بەهری خودا کا
|
خودا هەڵناگرێ ئەسبابی چی بوو
|
بەوێنەی پەرچەمی ڕۆژم سیا کا
|
وەکوو ئێمە ئەگەر ڕۆژێ ڕەقیبێ
|
بە دەس جەور و جەفاوە موبتەلا کا
|
بە سەرگەردی ئەبم ڕۆژێکی سەدجار
|
لەسەر ئێمە ئیتر تەرکی جەفا کا
|
لەسەر چی بوو، گونەهـ چی بوو دڵی من
|
دووچاری زەخمی شمشێری قەزا کا
|
وەکوو زانیومە دولبەر بێخەتایە
|
خەتای بەچچە بێ، نابێ خەتا کا
|
بەناز و عیشوە تەشریفی بفەرموێ
|
برینی دەردی دڵ ئەمجا دەوا کا
|
لە دونیادا هەتاکوو ماوە عورفی
|
لە خۆشییانا ئەبێ دائیم سەما کا
|