ئەگەر زبانت بێ و فێری سەر بێ
ئەگەر زبانت بێ و فێری سەر بێ | نوقتەیەکی زیاد ئەخاتە سەر «بێ» |
هێند بە زیانە برینی زوبان | ساڕێشی نابێ بە داوودەرمان |
کە قینت هەڵساو دەستێکت وەشاند | شووشەی ئارام و خۆشی خۆت شکاند |
پیاوی قین لە زگ سیسەمەڕۆیە | گڕیشی نییە «سوتەمەڕۆ»یە |
هەرچی سەرڕەق و دەم بەهەرا بێ | ئاردی بەڕووە پەیینکەی نابێ |
کە دووبەرەکی کەوتە ناو قەومێ | ئاردی ناو دڕک لەوان ئەقەومێ |
ئەمانە هەمووی وا لە پێش چاوە | بەدبەخت نایبینێ بۆ خواپێداوە |
ئەوکەسەی کە زۆر لە خۆی بایی بێ | گۆڕ وایە «گولی» دوور ئاوایی بێ |
چەند خۆشە قەومێ هەموو یەک دڵ بن | لە ڕووی جیهاندا وەک دەسکەگوڵ بن |
ئەوانەی لەگەڵ یاران لە دەشتان | لەم دنیایەدا لە ناو بەهەشتان |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 806
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|