ئەگەر سەعاتت زۆر دەستی لێدەی

ئەگەر سەعاتت زۆر دەستی لێدەی (1950)
by پیرەمێرد
305381ئەگەر سەعاتت زۆر دەستی لێدەی1950پیرەمێرد
ئەگەر سەعاتت زۆر دەستی لێدەی ئاخری تێک ئەچێ ئەبێ فڕێی دەی
بە سەر دۆستا بێی بە دیارییەوە لەوە چاکترە کین بشاریەوە
کە ئیشێکت کرد زانیت خەتایە بگەڕێیتەوە بوزورگی تیایە
ئەگەر لێبووردی بێ پەشیمانی ئەنجا لەزەتی عەفو دەزانی
ئەگەر بێی بە قین تۆڵە بستێنی خەوی ڕەحەتی لای خۆت نابینی
ئەوە، جنێوت پێ دەگەیەنێ کەوا جنێوت پێ دەگەیەنێ
کە دوو کەس ئاشت بن بە تۆ چاکترە هەر ڕۆژەی سفرەی لایە حازرە
کە سەری هەودای ویجدانت بەردا ئەم دیو ئەو دیوت زۆر دێ بە سەردا
ئەڵێن: پیرێژن بە تەفرە و مەکرە کەچی جوانەکان کەوتوونە دەورە
بورجی پیرێژن هێشتا ماویە جوانەژن پێشین بەندوباویە
ئەیشزانن جێی کەس بەوان نادرێ دیسان هەوڵ ئەدەن خەڵک نانی ببڕێ
ئەوی بە ناحەق نانی خەڵک ئەبڕێ نەنگەویستی و ترس بۆ خۆی ئەکڕێ
بەڵام هەندێ کەس نائەهل و بەدخوون خۆیان چاوەڕێی دەرکردنی زوون

ڕۆژنامەی ژیان، ژمارە 466


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).