ئەگەر عاشق دڵی زاماری تیری چاوی دولبەر بێ

ئەگەر عاشق دڵی زاماری تیری چاوی دولبەر بێ (1969)
by سابیری
306664ئەگەر عاشق دڵی زاماری تیری چاوی دولبەر بێ1969سابیری
ئەگەر عاشق دڵی زاماری تیری چاوی دولبەر بێ ئەبێ جۆشی دڵ و سینەی هەمیشە وەک سەماوەر بێ
برین و عیللەتی دووری بە نووسین ئینتیهای نایە مەلائیک کاتیب و دەریا مەرەکەب، چەرخ دەفتەر بێ
بە ئاوی کەوسەر و زەمزەم شەرارەی سینە نابێ کەم بە ئەحواڵم وراءالظهرەکەی مەیدانی مەحشەر بێ
وەرە تۆ تەرکی لەززەت کە، قەبووڵی فەقر و زیللەت کە تەماشای نوور و عیززەت کە، جیهانت بۆ موسەخخەر بێ
سەبا بۆنی غوباری باغی ڕووی و خاکی پێی هێنا ئەبێ چاوم مونەووەر بێ، دەماغی دڵ موعەتتەر بێ
بزانی لەززەتی تەرکی لەزائیز، لەززەتی دونیا قەبووڵ ناکەی ئەگەرچی ڕووی زەوی هەنگوین و شەککەر بێ
کەسێ دەروێش و قانیع بێ دڵی پڕ فیکری سانیع بێ چ دەربەستە بەرەو لێفەی زەمین و چەرخی ئەخزەر بێ
بە جەهدە تەرکی نەفسانی بەدەس نایە بە ئاسانی بە تەئیداتی ڕەببانی مەگەر سابیر موزەففەر بێ
وتم تاکەی بە چاوی سوورەوە هەر ئینتیزارت بم وتی شیوەن کە تا ڕۆژێ لە کونجی سینە جان دەربێ
برادەر تەرکی نەفسانی بەدەس نایە بە ئاسانی مەگەر زیکری دەم و دڵ سابیری ئەڵڵاهوئەکبەر بێ


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).