ئەگەر لە پارەی خەڵکی بپرسیت
ئەگەر لە پارەی خەڵکی بپرسیت | چاوت تێر نابێ، تا دەمری برسیت |
ئەوەی بە چاکەی چاکان نەزانێ | دۆش دادەمێنێ دوایی بۆ نانێ |
هەر شوێنێ کە ئاو گرتی ئاوایە | دێمەکار کێڵان ڕەنجی بە بایە |
ئاو بۆ خواردنەوە زیندەگی دێنێ | لە وزە دەرچێ پیاو ئەخنکێنێ |
هەنگ کە بۆ هەندێ، هەنگوین ئەڕژێنێ | بۆ پیاوی ناعال ژار ئەپڕژێنێ |
تا زوقوم نەبێ دەستت ناتەزێ | تا پێی پیا نەنێیت ماریش ناتگەزێ |
دەستی دۆستان لە خەنە بگرە | دەستی دوژمنیش ماری پێ بگرە |
هەڵاتت نییە بۆیە وا لاتی | حەڵاڵخۆرییە و کەم دەسەڵاتی |
ڕەمەزان هەرچەند دیسان دێتەوە | لە کۆڕی «پۆکەر» جێی نابێتەوە |
پارەدار ئەڵێ گرانی کێیە؟ | چۆلەکەی دەشتێ و بەردی دەشتێیە |
ئۆتۆمبێلچی قۆناخ ئەسێنێ | بێدەرپێش، هەر جاو لە خەو ئەبینێ |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 721
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|