ئەگەر مەجنوونی ڕووسارام لەبەر ئەو پەرچەمە تاتای
|
وکوو سەنعان ئەگەر تەرسام لەبەر ئەو ڕوومەتە زێبای
|
ئەگەر وەک بولبول ئەناڵێنم لەبەر کوڵمە گوڵ ڕەنگەکەی
|
ئەگەر کۆکۆمە وەک قومری لەبەر قامەتە ڕەعنای
|
مەدە تانە مەکە وەعزم لە ئەم ئەحواڵەدا وەعزێ
|
کە من مەعلوومە لێم گیانە دەوای ئەم دەردە ناپەیدای
|
زولەیخا ناو دڵی پڕ خوێن شەهی پەروێز چوە ئەرمەن
|
تەماشای بەیتی شیرین کە چ جێگەی ئەم دڵە شەیدای
|
عەجەب دەردێکە بێ دەرمان بەڵایی عەشقی مەهڕوویان
|
ئەبێتە واتەیی دەوران ئەگەر ئیسکەندەی بڕنای
|
لەوێدا مولکی جوانانە گەدا لێل شاهـ یەکسانە
|
بە دەستی عیشقەوە ئەگری ئەگەر جەمشید ئەگەر دارای
|
ئەبینم دڵ بریندارە ئەبینم لاشە بیمارە
|
جگەر پڕ زووخ بە عیشوەی ئەو پەری سیمای
|
برا سەرباسی دونیا خۆم بە دڵ غەمبار و ڕیسوا خۆم
|
چییە ئەم دەردە یاڕەببی کە وەک سەودا لە گیانمدای
|
لە هەر جێگایێ دانیشم بە گریان ئەیکەمە گوڵشەن
|
هەوای سەیرانت هەس جانا بفەرموو نەوبەهار لەیرای
|