ئەگەر هاتی خۆڵ بکەی بە سەردا
ئەگەر هاتی خۆڵ بکەی بە سەردا | لە ماڵەگەورە و خۆڵی بەردەرگا |
ئەمە بۆ گەورەی سەخی بێژراوە | بەسەر چرووکدا هەر خاک بێژراوە |
خزمەت بۆ مەرد و شەفقەت بۆ وردان | هامڕازیی دەروێش، بێدەنگ بۆ نادان |
تەنیا بە عیلم و ئەخلاق بنازە | دەوڵەت نەگبەتە لە خوای مەخوازە |
کە زانیت دۆست و خوێشانت ئەهلە | هەموو کارێکت ئەوسا بۆ سەهلە |
هەرچی دڵ خۆش کا ئەیخەنە مەیدان | خاک بەسەر پارە، کە ئەیکەن پەنهان |
نەفس و ژن بە جووت بەسەرتا زاڵە | ئەویان دووپشکە و ئەو زەردەواڵە |
«تیغ» ڕاستگۆییە و «زرێ» قەناعەت | بەخشین «کەمەند»ە و «سکووت» سەلامەت |
کە بە ڕەنجی شان دەستت نەکەوێ | ڕۆژ خەرجی ئەکەی، نایخەیتە شەوێ |
بەڵام کە ڕەنجت لەگەڵ کێشا بێ | نایبەخشی مەگەر سەرت ئێشا بێ |
ئیستیغنا و توغیان کە دوا بە دوایە | باوەڕت ببێ فەرموودەی خوایە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 786
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|