ئەڵماس و ئاڵتوون چونکە نایابن
ئەڵماس و ئاڵتوون چونکە نایابن | هێند خۆشەویستن وەک داک و بابن |
هەرچیش کە زۆر بوو قەدری نامێنێ | با ئاوێنەیش بێ کە پیاو ئەنوێنێ |
بەردی بەرزنجەیش وەک ئەڵماس وایە | ئەو چونکو زۆرە کاری لە دوایە |
تەنها چشتێکە کە وا زۆر کەمە | کەسیش نایەوێ ئەڵێ خۆم هەمە |
ناحەقیان نییە کە نایانەوێ | هەرچی بووی نانی پێ دەس ناکەوێ |
جاران کە گەزۆ کەم بوو شەکر زۆر | حەڵوای ساغ نەبوو سا مەگەر بە زۆر |
ئێستا کە شەکر لە ناوا نەما | حەڵوا بوەتە دۆشاوی خورما |
پارەی فڕوفێڵ کەوتە ئەم ناوە | دراوی حەڵاڵ لای کەم کەس ماوە |
هەر بەو پارەیە ئەچن بۆ مەککە | ئەڵێن: بۆ حەجە تۆ باوەڕ مەکە |
بۆ سوێندە بڵێن: بە قوڵفی کابە | یا، لابەیە، حەج لە ناوا لابە |
هەرچی بتەوێ بیکڕی گرانە | لافی وەتەن و شەرەف هەرزانە |
ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 845
This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
|