ئەڵێن: جەهەننەم لە ژێر زەمینە

ئەڵێن: جەهەننەم لە ژێر زەمینە (1950)
by پیرەمێرد
305589ئەڵێن: جەهەننەم لە ژێر زەمینە1950پیرەمێرد
ئەڵێن: جەهەننەم لە ژێر زەمینە بە ئاگری ئەوە ئەو گەرما و تینە
ئەی خۆ ڕەشەبا کە لە بەرزییە گوایە بوارەی کونی دەرزییە
هێجگار ئەو عەیشی ئێمە تاڵ ئەکا بە تۆز و غوبار چاو بەدحاڵ ئەکا
ئەم شارەی ئێمەی کردووە بە «مەکۆ» هەرچی دێت بڕوا، بانگ ئەکا مەڕۆ
فێری فیشاڵی وەهامان ئەکا! فەلەک لە دەستمان بەرد بە با ئەکا
ئەم بایە ڕەنجمان ئەدا بە بادا با، با نەیکەینە، سەر لە هەوادا!
تاوتاو کە هەتاو لێمان دێتە ناو هەناومان ئەکا بە شێلمی پیشاو
کەچی بە سەرمایش «کەسیرە» ئەبین بایێکی لێداین لە «برە» ئەچین
نازانین بەرگەی هیچیان ناگرین گا کلکی لێداین، ئەکەوین، ئەمرین
هێندەیش بە نەفسی خەڕۆمان بایین هەر لە پەیجۆری خەیاڵی شایین
هێندە بەرز ئەفڕین باڵمان شل ئەبێ دوایی شکانی سەر و مل ئەبێ

ڕۆژنامەی ژین، ژمارە 676
1942/07/23


This work is first published in Iraq and is now in the public domain because its copyright protection has expired by virtue of the Law No. 3 of 1971 on Copyright, amended 2004 by Order No. 83, Amendment to the Copyright Law. The work meets one of the following criteria:
  • It is an anonymous work or pseudonymous work and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a work where the copyright holder is a legal entity or a work of applied art and 50 years have passed since the year of its publication
  • It is a photographic or cinematic work that is not compositive (artistic in nature) first published before 1 January 1999
  • It is work published in Iraq before 1 January 1954, and the author died before 1 January 1979
  • It is another kind of work, and 50 years have passed since the year of death of the author (or last-surviving author)
  • It is one of "collections of official documents, such as texts of international laws, regulations and agreements, judicial judgements and various official documents."
  • It is the work of a body corporate, public or private, published by January 1st, 1980 (Article 20, 1971 law).